ئیتاڵیایاریگا

رابیۆ: لیۆنێل مێسی شایستەی باڵۆن دۆری 2023 نیە

یاریگا

ئادریان رابیۆ، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی فەرەنسا، پێیوایە لیۆنێل مێسی یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکا شایستەی خەڵاتی باڵۆن دۆری ساڵی 2023 نیە.

ناوەڕاستکارەکەی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی RMC SPORTی وڵاتەکەی، لەبارەی خەڵاتی باڵۆن دۆری ساڵی 2023 دەڵێت:

زۆرجار دەبیستم کە مێسی دەبێتە خاوەنی خەڵاتی باڵۆن دۆری ساڵی 2023 بەڵام ئەگەر تەنها ئاستی وەرزشی لەبەرچاو بگیرێت، ئەم رکابەرییە لەنێوان کیلیان ئێمباپێ و ئێرلینگ هالاند دەبێت. بێگومان هەڵبژاردنی نێوان ئەم دوو کەسە بۆ خۆی ئاڵۆزە و بەندە بەوەوە کە پێوەرەکانی هەڵبژاردنەکە لەسەر چی بن. رەنگە هەمووان لەگەڵمدا نەبن، بەڵام ئەمە بۆچوونی منە

بابەتی زیاتر

Back to top button