ئاسیاسعودیە

راهێنەری ئیتیحاد لە پۆستەکەی دوور دەخرێتەوە

یاریگا –

میدیاکانی سعودی باس لە ئەگەری دوورخستنەوەی نونۆ ئیسپیریتۆ سانتۆ، لە پۆستی راهینەرایەتی یانەی ئیتیحادی سعودی دەکەنەوە.

گفتوگۆ سەبارەت بە پێشهاتەکانی یانەی ئیتیحاد لە کاتی پشووە نێودەوڵەتییەکاندا بەردەوامە چونکە ئەم تیپە لە رووی ئەنجام و ئاستەوە بە قۆناغێکی خراپدا تێدەپەڕێت.

پڕۆگرامی “دورینا غیر” ئاشکرای کرد کە یانەی ئیتیحاد ئێستا نزیکە لە دوورخستنەوەی راهێنەرەکەی، نونۆ ئیسپیریتۆ سانتۆ. بەرنامەکە رایگەیاند کە پێشبینی دەکەن سانتۆ یەکەم راهێنەر بێت کە لە وەرزی نوێدا لە کارەکەی دووربخرێتەوە.

دوای شکستی یانەی ئیتیحاد لە دێربی گرینگی جەدە بەرامبەر یانەی ئەهلی، داهاتووی سانتۆ لەم تیپەدا لە مەترسیدایە و دەگوترێت کە بەڕێوەبەرانی یانەکە بیر لە ئەگەری گۆڕینی ئەم راهێنەرە بەناوبانگە دەکەنەوە لە کۆبوونەوەکانیاندا.

سعوودی سپۆرت هەروەها بانگەشەی ئەوە دەکات کە هانسی فلیک، راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، ئەنتۆنیۆ کۆنتی و فرانک لامپارد لە ناوە دیار و بەردەستەکانن بۆ جێگرتنەوەی سانتۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button