ئینگلتەراگرنگترین

وەین روونی بووە راهێنەری بیرمینگهام سیتی

یاریگا –

وەین روونی بووە راهێنەری نوێی بیرمینگهام سیتی.

دووشەممەی رابردوو، خاوەنانی یانەکەی چامپیۆنشیپ، جۆن ئیوتەیسی لە پۆستی راهێنەرایەتی بیرمینگهام دوورخستەوە، بە بیانووی خراپی ئەنجامەکان.

روونی تەمەن 37 ساڵان، بە لێکتێگەیشتنی هاوبەش لەگەڵ دی سی یونایتدی ئەمریکی، گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە و بۆ جاری دووەم گەڕایەوە تۆپی پێی ئینگلتەرا، ئەمەش دوای بەسەربردنی کاروانێک لە ساڵانی نێوان 2020 تاوەکو 2022 لەگەڵ دێربی کاونتی.

روونی گرێبەستێکی بۆ ماوەی سێ ساڵ و نیو لەگەڵ روونی واژۆ کردووە. لەو ئەرکەیدا هەریەکە لە ئاشلی کۆڵ، جۆن ئۆشێ و مایک تایلەر یاریدەدەرایەتی دەکرێت.

یەکەم یاری روونی لەگەڵ بیرمینگهام لە بەرامبەر میدلزبڕو دەبێت، ئەمەش دوای تەواوبوونی یارییەکانی نێودەوڵەتی.

روونی لەبارەی وەرگرتنی پۆستەکە گوتی

دڵخۆشم بە پەیوەندی کردنم بە بیرمینگهام سیتی، بەڕاستی کاتێکی زۆر خۆشە. شتێکی زۆر روونە، خاوەنانی ئەم یانەیە پلانێکی درێژخایەنیان هەیە و دەیانەوێت ئەم یانەیە بەرەوپێش ببەن. دەمێکە خەریکی دروستکردنی کاروانی راهێنەرایەتیم و ئێستا گەڕاومەتەوە نێو ژینگەیەکی پڕ رکابەرییەوە و دەمەوێت دەرفەتەکان بقۆزمەوە.

کۆمپانیاکانی شێڵبی لە مانگی تەمموزی رابردوو، بووە خاوەنی زۆرینەی پشکەکانی بیرمینگهام دواتر لە مانگی ئابدا، تۆم برادی، ئەفسانەی بەیزبۆڵی ئەمریکی، بەشێک لە پشکەکانی یانەکەی کڕیەوە.

بیرمینگهام لە پلەی شەشەمی چامپیۆنشیپ (خولی پلە یەکی ئینگلتەرا) دێت و پێنج بردنەوەیان لە کۆی 11 یاریدا بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button