ئه‌مریکاڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

ڤیدیۆ؛ لیۆنێل مێسی باسی پۆشینی درێسی ژمارە 10 دەکات

یاریگا –

کۆمپانیای ئەدیداسی تایبەت بە دروستکردنی کەلوپەلی وەرزشی، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی بڵاوکردەوە.

ئەدیداس لە هەژمارەکەی لە ئینستاگرام، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئەستێرەی ئینتەر مەیامی بڵاوکردووەتەوە بەبێ ئەوەی پێشکەشکارەکە دەربکەوێت و باس لە پۆشینی درێسی ژمارە 10 دەکەن، مێسی دەڵێت

هەموومان پێمان وابوو ئێمە ئەو جۆرە یاریزانە تایبەتەین، تەنانەت ئەگەر تایبەتیش نەبووباین. هەر لە منداڵییەوە هەموومان دەمانویست درێسی ژمارە 10 بپۆشین، ئەوەی روونە درێسی ژمارە 10 تاوەکو ئێستاش تایبەتە.

مێسی لەگەڵ ئینتەر مەیامی و ئەرجەنتین درێسی ژمارە 10 دەپۆشێت. مێسی لە کۆی حەوت یاری رابردوودا تەنیا بەشداری لە پێنج یاری ئینتەر مەیامیدا کردووە. بەڵام لەوەتەی پەیوەندیکردنی بە یانە ئەمریکییەکەوە، 11 گۆڵ و پێنج ئەسیستی هەیە.

ئێستا مێسی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین خەریکی ئامادەکارییە بۆ یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026. لە چەند رۆژی داهاتوودا رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی پاراگوای و پێرو دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button