ئینگلتەرا

مان یونایتد ئامادەیە مووچەی سانچۆ بدات

یاریگا

جەیدن سانچۆ ناوەڕاستکاری یانەی مانچێستەر یونایتد دەتوانێت مێرکاتۆی داهاتوو ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

ناوەڕاستکارەکەی شەیتانە سوورەکان دوای ئەوەی ئامادەنەبوو داوای لێبوردن لە ئێریک تێن هاگ راهێنەری یانەکەی بکات، لە تیپی یەکەمی یانەکەی دوورخرایەوە و لەگەڵ تیپی لاوانی یانەکەی راهێنان دەکات.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، راهێنەرە هۆڵەندیەکەی مان یونایتد، پێیوایە هەڵس و کەوتەکانی سانچۆ کاریگەری لەسەر یاریزانەکانی دیکەش دەکات، بۆیە داوای لە یانەکەی کردووە زستانی داهاتوو دەستبەرداری بن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە شەیتانە سوورەکان ئامادەن هەر یانەیەک ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ریزەکانی، بەشی زۆری مووچەکەی پێشکەش بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button