ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

چاڤی: ئەوەی روویدا شەرمەزارییە

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات رەخنە لە ئاستی ناوبژیوان دەگرێت لە دوای یارییەكەی شەوی رابردوویان.

گرانادا لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لە میانی یارییەكانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئیسپانیا.

لە دوای یارییەكە لە لێدوانەكانیدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ چاڤی ووتی: دەسمان بەسەر یارییەكەدا گرتبوو، شایەنی زیاتر بووین، لەگەڵ یاریزانەكان قسەم كرد سەبارەت بە یاری توند و تیژی بەرامبەر لە ژێر فشاردا، لە دوای 30 خولەك دوو گۆڵمان لێكرا.

ئاماژەی بەوەشكرد: ناچار بووین شەڕ بكەین و بجەنگین، لە گێمی دووەمدس شێوازی یاریكردنمان گۆڕی، لە كۆتاییشدا شایەنی بردنەوە بووین و تەنیا خاڵێك بەس نەبوو.

لە درێژەی قسەكانیدا ووتی: جێگای شەرمەزاریی بوو گۆڵی سێیەم رەتكرایەوە، فێران بەشداری لە تۆپەكەدا نەكرد، ناوبژیوانی چوارەم پێی ووتم كە گۆڵەكە لەبەر ئەوە رەتكراوەتەوە كە فێران بەشداری تێدا كردووە، بەڵام دواتر راپۆرتەكەیان گۆڕی.

سەبارەت بە كۆندی ووتی: كۆندی باشە و شتەكە مەترسیدار نیە، چاوەڕێین بزانین لامین یەمال چی لێ دێت كە هەستی بە ئازار كرد.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 21 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی خولی ئیسپانیا دێت و بە جیاوازی سێ خاڵ لە دوای مەدریدی پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button