ئینگلتەراگرنگترین

بۆوێن خەونەکانی یۆرگن کڵۆپ لەبار دەبات

Yariga App

یاریگا –

جاڕۆن بۆوێن، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی وێستهام، گرێبەستەکەی تاوەکو 2030 نوێکردەوە.

لە ماوەی رابردوودا، لیڤەرپوول لە نزیکەوە چاودێری یاریزانی وێستهام دەکرد، ئەمەش دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لە سێ وەرزی رابردوودا و گێڕانی رۆڵێکی سەرەکی، لە بردنەوەی نازناوی کۆنفرانس لیگ.

یۆرگن کڵۆپ، لە وەرزی رابردووەوە، چاوی لەسەر بۆوێن داناوە، بەڵام بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، ئەوا چوونە دەرەوەی یاریزانە نێودەوڵەتییە ئینگلیزییەکە لە قەڵای هامەرز ئەستەم دەبێت. لە دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، بۆوێن بەمشێوەیە قسەی بۆ پێگەی وێستهام کرد

زۆر دڵخۆشم بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم لەگەڵ وێستهام. هەمووان دەزانن ئەم یانەیە چییە بەلای منەوە. تەواو پابەندی گرێبەستەکەم دەبم. ئەمە واتایەکی زۆری بۆ من و خێزانەکەم هەیە. بردنەوەی نازناوی کۆنفرانس لیگ لە پڕاگ، زۆر سەرسووڕهێنەر بوو. دەمەوێت یادەوەری زیاتر لێرە تۆمار بکەم.

پیاوانی دەیڤد مۆیس لە دوای پشووی یارییەکانی نێودەوڵەتی رووبەڕووی ئاستۆن ڤیلا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button