ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر گرانادا

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر گرانادا.

وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 22:00 گرانادا لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئیسپانیا.

بۆ ئەو یارییە بارسێلۆنا لە تواناكانی هەریەك لە لیڤاندۆڤسكی، فرێنكی دی یۆنگ و پێدری بێ بەش دەبێت.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 20 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا دێت و گراناداش بە كۆكردنەوەی پێنج خاڵ لە ریزبەندی نۆزدەیەم دێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:

گۆڵپارێز: تێر شتیگن

هێڵی بەرگری: باڵدی، كریستێنسن، كۆندی، كانسێلۆ

هێڵی ناوەند: گاڤی، رۆمیۆ، گوندۆگان

هێڵی هێرشبردن: جواو فێلیكس، فێران تۆرێس، لامین یەمال

بابەتی زیاتر

Back to top button