سعودیەگرنگترین

نێیمار بە هۆکارێکی خێزانی دەگەڕێتەوە بەرازیل

یاریگا –

نێیمار دا سیلڤا، ئەستێرەی یانەی هیلالی سعودی گەڕایەوە بەرازیل.

رۆژنامەی ریازییە بڵاویکردووەتەوە، سەر لە بەیانی هەینی، نێیمار دوای وەرگرتنی مۆڵەت لە دەستەی کارگێڕی تیمەکەی، گەیشتە بەرازیل، تاوەکو لەگەڵ خۆشەویستەکەی بێت لە کاتی لەدایکبوونی منداڵەکەی.

نێیمار لە پلاتفۆرمی ئێکس، وێنەی کچە تازە لە دایکبووەکەی بڵاوکردەوە.

منداڵەکە دەبێتە دووەم کچی نێیمار. کچی یەکەمی تەمەنی 12 ساڵە و ناوی داڤی لوکایە، بەڵام چەند ساڵێک دوای لەدایکبوونی، نێیمار لە کارۆلینا دانتاسی خۆشەویستی ئەوکاتی جیابووەوە.

تاوەکو ئێستا نێیمار بەشداری لە پێنج یاری لەگەڵ هیلال کردووە و تەنیا گۆڵێکی کردووە.

بڕیارە ئەمشەو هیلال رووبەڕووی ئەخدوود ببێتەوە و بە بردنەوەی یارییەکە، دەچێتە پلەی یەکەمی ریزبەندی گشتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button