ئه‌وروپاگرنگترین

چۆنیەتی میوانداری کردنی مۆندیالی 2030

یاریگا


بەبۆنەی
یادی 100 ساڵەی جامی جیهانی لە ساڵی 2030، ئەرجەنتین و ئۆرۆگوای و پاراگوای میوانداری سێ یاری یەکەمی ئەمپاڵەوانێتییە دەکەن، دواتریش بەشەکانی تری پاڵەوانێتیەکە لەلایەن ئیسپانیا و پورتوگال و مەغریبەوە میوانداری دەکرێن.

بەم شێوەیە مۆندیالی 2030 لە شەش وڵات و سێ کیشوەر بەشێوەیەکی سەیر بەڕێوەدەچێت. بەڵام پرسی میوانداریکردنی یارییەگرنگەکانی ئەم مۆندیالە و کام وڵات و یاریگا میوانداریی دەکات، بووەتە بابەتێکی گەرمی هاندەرانی تۆپی پێ.

لە ڕاپۆرتێکدا رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی باسی ئەم بابەتەی کردووە و بڵاویکردووەتەوە،  یاریی کۆتایی جامی جیهانی 2030 لەشاری مەدرید و یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ کە تازە نۆژەن کراوەتەوە بەڕێوەدەچێت.

لەلایەکی بڕیارە یاریگای نوێی سپۆتیفای کامپ نۆ میوانداری یەکێک لە یارییەکانی چارەکی کۆتایی ئەم پاڵەوانێتییە بکات، بەتایبەت ئەگەرئیسپانیا بتوانێت لەو جامەدا بگاتە ئەم قۆناغە، کامپ نۆ میوانداری یەکێک لە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی دەکات.

هەردوو یاریی قۆناغی پێش کۆتایی لە پورتوگال و مەغریب بەڕێوەبچن و لە کۆتاییدا یاری کۆتایی مۆندیالی 2030 لە شاری مەدرید ویاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری دەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە مارکا لە ڕاپۆرتێکدا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە مەغریب دەیەوێت میوانداری یاری کۆتایی مۆندیال بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button