فه‌ره‌نسا

چوار ئەستێرەی پاریس سڕکران

یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنسا بۆ یەک یاری سزای سڕکردن بەسەر چوار یاریزانی پاریس سان جێرمان دەسەپێنێت.

دوای بردنەوەکەی پاریس لە مارسیلیا بە ئەنجامی 4-0 ، گرتەیەکی ڤیدیۆیی یاریزانانی پاریس بڵاوبووەوە کە لە کاتی ئاهەنگگێڕانەکاندا سوکایەتی بە مارسیلیا دەکەن.

ئەمڕۆ بەو هۆیەوە هەریەک لە عوسمان دێمبێلێ، کۆلۆ موانی، لایڤن کورزاوا و ئەشرەف حەکیمی سزادران و سڕکران. هەرچەندە دواتر داوای لێبوردنیان کرد بەڵام ئەوە دادی نەدان.

سوکایەتییەکەی ئەو چوار یاریزانە بریتی بووە لە ووتنەی هوتافی هاوڕەگەزخوازی دژی یاریزانانی مارسیلیا و بە نێرباز ناویان بردوون.

جگە لەوە، پاریس دەبێت بەشێکی شوێنی هاندەران دابخات بۆ یاری داهاتوو وەکو سزای سوکایەتیکردنی جێندەری هاندەرانی پاریس بە هاندەرانی مارسیلیا.

پاریس سەبارەت بە بڕیارەکەی تۆپی پێی فەڕەنسا دەڵێت

پێمان وایە سزاکان زیادەڕەوی تێداکراوە بەڵام قبوڵی دەکەین

 

بابەتی زیاتر

Back to top button