ئینگلتەرا

کاسێمیرۆ ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ تۆمار دەکات

یاریگا –

پێدەچێت کاسێمیرۆ لە مانچستەر یونایتد بووبێتە یاریزانێکی شەڕانگێزتر، چونکە ژمارەی کارتە سوورەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

لەم هەفتەیەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا، مانچستەر یونایتد و گالاتاسەرای رووبەڕووی یەکتربوونەوە و دواجار شەیتانە سوورەکان لەم یارییەدا بە ئەنجامی 2-3 شکستیان هێنا. لە خولەکی 77ی یارییەکەدا کاسێمیرۆ بە کارتی سوور لە یاریگا کرایە دەرەوە.

ئەمە سێیەم کارتی سووری کاسێمیرۆ بوو لە مانچستەر یونایتد. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەم یاریزانە بەڕازیلییە لە ماوەی یاری کردنی لە ریال مەدرید تەنها دوو جار بە کارتی سوور کراوەتە دەرەوە.

لە راستیدا کاسێمیرۆ لە 75 یاریدا بۆ ساوپاولۆ لە تۆپی پێی بەڕازیلدا و 73 یاریدا بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل تەنانەت بۆ یەکجاریش کارتی سووری وەرنەگرتووە. هەروەها لە ماوەی یاریکردنیشی لە یانەی پۆرتۆ بە کارتی سوور دەرنەکرا، کە 41 یاری بۆ ئەم تیپە ئەنجامداوە. لە کۆی 336 یاریش لەگەڵ ریال مەدرید تەنیا دوو جار رووبەڕووی کارتی سوور بوویەوە و ئێستا لە کۆی 61 یاریدا لەگەڵ مانچستەر یونایتد سێ کارتی سووری هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button