فه‌ره‌نسا

پەیامێکی توندی لویس ئێنریکێ بۆ مارکۆ ڤێراتی

یاریگا –

لویس ئێنریکێ راهێنەری پاریس سانجێرمان، لە پەیامێکی کورتدا بۆ مارکۆ ڤێراتی بە روونی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئەو یاریزانە هیچ جێگەیەکی لە پاریس سانجێرمان نابێت.

لە کاتی بازاڕی گواستنەوەدا مارکۆ ڤێراتی یەکێک بوو لەو یاریزانانەی لویس ئێنریکێ پێشنیاری جێهێشتنی پاریس سانجێرمانی پێکرد. راهێنەرە ئیسپانییەکە لە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە خشتەی پڕۆژەکەی لە پاریس سانجێرمان داڕشتووە و ئەستێرە ئیتاڵییەکە هیچ جێگەیەکی لە پلانکانیدا نەبووە. جگە لەوەش بەگوێرەی پێگەی گۆڵ، ئێنریکێ پەیامێکی توندی بۆ ڤێراتی ناردووە کە ناچاری بکات پاریس بەجێبهێڵێت و دواجار بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە بۆ تۆپی پێی قەتەر.

بەگوێرەی پێگەی گۆڵ، ئێنریکێ بە ڤێراتی گوتووە: تۆ ئەو جۆرە یاریزانەی کە من رقم لێیە.

ئەمەش پاڵنەرێکی سەرەکی بوو بۆ ئەوەی ڤێراتی بەدوای رێگەیەکی دەربازبووندا بگەڕێت. راهێنەرەکەی پاریس سانجێرمان لە مانگی ئابدا بۆ هیچ یارییەک بانگهێشتی نەکرد و لە پێش وەرزدا بە دەگمەن یاری بە ڤێراتی دەکرد. ئێنریکێ دەریخست کە ڤێراتی بەشێک نییە لە پلانەکانی و بەنیازی بەکارهێنانیشی نەبووە.

شێوازی ژیانی ڤێراتی هەمیشە جێگەی رەخنە بووە. دەگوترێت یاریزانێکی ناڕێکخراوە و گرنگی بە لەشجوانی نادات، ئەمەش وایکردووە زۆرجار لە خولەکی 60ەوە لە یارییە گەورەکاندا دابەزێت. لە دوایین چامپیۆنزلیگ، یانەی پاریس لە قۆناغی 16 بەرامبەر بایرن لە یارییەکە دوورخرایەوە، ڤێراتی لەهەر دوو گۆڵی باڤارییەکان تاوانباری سەرەکی بوو لە یاریی گەڕانەوەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button