ئه‌مریکاگرنگترین

بێکهام نهێنی گواستنەوەی مێسی ئاشکرا دەکات

یاریگا –

دەیڤد بێکیهام، شێوازی گواستنەوەی لیۆنێل مێسی، بەرەو خولی ئەمریکی ئاشکرا دەکات.

دەیڤد بێکیهامی ئینگلیزی و هاوخاوەنی یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی، شێوازی دانوستانەکانی گواستنەوەی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی بۆ یانەکەی ئاشکرا دەکات. پێیوایە لیۆ گەورەترین گۆڕانکاری لە خولەکەیشدا کردووە.

بێکهام لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی بەمشێوەی باسی رووداوەکە دەکات:

چوار ساڵ لەمەوبەر لە هۆتێلێکدا بە دزییەوە چاوم خۆرخێ مێسی باوکی مێسی کەوت، ئەوکات ئێمە و یاریزانەکەیش بۆ ئەو گواستنەوەیە ئامادەنەبووین.

بە باوکی مێسیم گوت دەمەوێت کاتێک کوڕەکەت ئامادە دەبێت پەیوەندی بە یانەکەمان بکات، بۆ ماوەی چوار ساڵ بە وردی کارمان لەسەر گواستنەوەی دەکرد. کە هات هەموو شتێکی خولەکەی گۆڕی و ئێستا یاریزانەکانی دیکە لەو کەسە فێری شت دەبن کە هەموو شتێکی بەدەستهێناوە.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

بەرلەوەی مێسی بگوازینەوە، لە سعودیە و بارسێلۆنا دوو ئۆفەری بۆ هاتبوو، ئۆفەرەکەی بارسێلۆنا نیگەرانی کردبوو، نەیتوانی بەشێوەیەکی شایستە ماڵئاوایی لە یانەکەی بکات.

مێسی لە هاوینی 2021 بارسێلۆنای بەرەو پاریس سانجێرمان جێهێشت، لەم هاوینەیش دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە فەڕەنسییەکە، پەیوەندی بە یانەی ئینتەر مەیامییەوە کرد.

مێسی بووە دیارترین ناو کە تا ئێستا رووی لە خولی ئەمریکی کردبێت، لە دوای پێلێی بەڕازیلی، کە لە ساڵی 1975 پەیوەندی بە یانەی نیویۆرک کۆسمۆس کرد.

ئەستێرەکەی تانگۆ لە دوایین 4 یاری ئینتەر مەیامەی بەشداری نەکردووە، بەهۆی ئەو پێکانە لە سەرەتای مانگی رابردوو بەرامبەر تۆرۆنتۆ تووشی بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button