ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

تێن هاخ: دەتوانین لە چامپیۆنزلیگ بەردەوام بین

یاریگا –

ئێریک تێن هاخ، راهێنەری مانچێستەر یونایتد دووپاتیدەکاتەوە، تیمەکەی دەتوانێت بگاتە قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ.

مان یونایتد لە نێو یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی 2-3 بە گاڵاتەسەرای دۆڕا، ئەمەش دووەم دۆڕانی لەسەر یەکی یونایتدە لەسەریەک. شەیتانە سوورەکان ئێستا لە دوا پلەی کۆمەڵەکەیان دێن، لە دوای یارییەکە تێن هاخ بەمشێوەیە قسەی بۆ TNT کرد

هەموو بژاردەیەک کراوەیە ئێستا، چوار یاریمان ماوە و دوو یاری داهاتوومان لە بەرامبەر کۆپنهاگنە. هەموو یارییەک لە چامپیۆنزلیگ قورسە و دەزانین پێویستە چی بکەین. ئەوەی پێویستە لەسەر ئێمە، بەردەوام بوونە لەم پاڵەوانیەتییەدا.

مانچێستەر یونایتد بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت، چونکە ئەمە خراپترین دەستپێکی یانەکەیە لە دوای وەرزی 1989-1990.

لەسەر ئاستی پرێمەرلیگدا، تاوەکو ئێستا چوار یاری دۆڕاندووە و دوا شکستی لە بەرامبەر کریستال پاڵاس بوو، لە ئۆڵدترافۆرد.

لەبارەی یاری داهاتوویان بەرامبەر برێنتفۆرد و ئاستی ئاندرێ ئۆنانا، تێن هاخ دەڵێت

پێویستە هەوڵ بدەین و وزە بگەڕێنینەوە، ئەم دۆڕانە دەبێ ببێتە پاڵنەرێک بۆ یاری شەممەی داهاتوو. لەبارەی ئۆنانا، پێویستە زیاتر لەگەڵ یاریزانان قسە بکەم، بە. تایبەتیش لەگەڵ ئۆنانا. هانی دەدەم و پێویستە پاڵپشتی بکەم، چونکە گۆڵپارێزێکی زۆر باشە.

تێن هاخ هەموو هەوڵێکی بۆ ئەوەیە، بە ئەنجامێکی ئەرێنی لە یاری بەرامبەر برێنتفۆرد تەواو بێت، چونکە دەبێتە سێیەم دۆڕانی لەسەریەک لەسەر ئاستی تەواوی پاڵەوانیەتییەکان و گورزێکی کوشندە دەبێت، بۆ مان یونایتد.

بابەتی زیاتر

Back to top button