ئه‌مریکا

هاوخاوەنی ئینتەر مەیامی نهێنیەک لەبارەی مێسیەوە دەدرکینێت

یاریگا –

خۆرخێ ماس، هاوخاوەنی یانەی ئینتەرمەیامی، ئاشکرای کرد کە لە ساڵی 2019ەوە لەگەڵ دەیڤد بێکهام هەوڵی رازیکردنی لیۆنێل مێسی دەدەن بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەکەیەیانەوە بکات.

لیونێل مێسی، دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان، بڕیاریدا کۆتایی بە یاری کردنی لە تۆپی پێی ئەوروپا بهێنێت و ئەزموونی یاریکردن لە خولی تۆپی پێی ئەمریکا تاقی بکاتەوە.

مێسی بە واژۆکردنی گرێبەستێکی سەرنجڕاکێش، چووە ئینتەر میامی و توانی یارمەتی ئەم تیپە بدات بۆ بەدەستهێنانی لیگزکاپ و هەروەها نازناوی دووەمی جامی کراوەی ئەمریکا، بەجۆرێک لە دوای چوونی مێسی ئەنجام و دەست کەوتەکانی یانەکە بە تەواوی گۆڕانکاری تێدا بەدی دەکرێت.

بە پێی راپۆرتێکی پێگەی گۆڵ کە ئەم بابەتەی وروژاندووە دەڵێت، ماس کە یەکێکە لە خاوەنەکانی ئینتەرمیامی و سەرۆکی ئەم یانەیە گووتویەتی:

لە ساڵی 2019 کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ خۆرخی مێسی ( باوکی مێسی) رێکخست. من و بێکهام پڕۆژەی ئیتەر مەیامیمان بۆ ڕوونکردەوە تا بە یانەکەمان ئاشنا ببێت.

پێمان گوت کوڕەکەت دەتوانێت کە میراتێکی نوێ و بەردەوام لەم یانەیەدا بەجێبهێڵێت، چونکە لەگەڵ بوونی لەم تیپەدا، مێژووی تۆپی پێ لە وڵاتەکەدا رووبەڕووی گۆڕانکارییەکی گەورە دەبێتەوە.

ماس لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت:

من و بێکهام، چوار ساڵ و نیوی خایاند تا توانیمان مێسی رازی بکەین کە ئەم بڕیارە لەگەڵ خێزانەکەی بدات. هەرگیز هیوام لەدەست نەدا. دڵنیا بووم رۆژێک مێسی دێت و دوای مۆندیال تێگەیشتم کە دەرفەتێکی زۆر باشمان لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی مێسی بگوازینەوە.

لیونێل مێسی تاوەکوو ئێستا بەشداری لە 12 یاریدا کردووە لەگەل ئینتەر مەیامی و توانیویەتی 11 گۆڵ تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button