یاریگا

فیفا وەڵامی لە ئێران وەرگرت سەبارەت بە ئامادەبوونی ئافرەت لە یاریگەکاندا

یاریگا- دواجار یەکێتی تۆپی پێی جیهانیی، ناسراو بە ‘فیفا’ وەڵامیان لە بەرپرسانی ئێرانیی وەرگرتەوە سەربارەت بە ئامادەبوون و ڕێگەدانیان بە چوونە ژوورەوەی هاندەرانی ئافرەت بۆ نێو یاریگەکانی ئەو وڵاتە.

دوێنێ جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی یەکێتییەکە ڕاگەیاند: “ئێران دڵنیای کردووینەتەوە کە ئافرەتان دەتوانن لە یارییەکانی پاڵاوتن ئامادەبن.”

ماوەی هەفتەیەکە بەرپرسانی فیفا لە ئێرانن بە مەبەستی ئامادەکارییەکان بۆ یاری 10ی مانگی ئۆکتۆبەر بەرامبەر هەڵبژاردەی کۆمبۆدیا کە یەکەم یاری ئێران دەبێت لە نێو خاکی خۆی لە میانیی یارییەکانی پاڵاوتنی 2022.

ئیمفانتینۆ گوتیشی: “پێویستمان بەوەیە ئافرەتان ئامادەییان هەبێت. پێویستە بۆ ئەوە فشار بکەین، بەڵام بەڕێزەوە، هاوکات بەشێوەیەکی  بەهێز و گوشارەوە، چونکە ناتوانین چیتر چاوەڕێ بکەین. ئێمە دڵنیا کراوینەتەوە کە بۆ یاریی داهاتووی هەڵبژاردەی ئێران، ئافرەتان ڕێگەیان پێدەدرێت کە بچنە یاریگەکانەوە. ئەمەش شتێکی زۆر جێی بایەخە، چونکە ئەوە ماوەی 40 ساڵە شتی وا ڕووی نەداوە جگە لە دوو جار نەبێت ئەویش بە مەرج. گرنگە کە بابەتەکە نبەینە پێشەوە و بیخەینە ئاستێکیتر و قۆناغێکیتر.”

لە ڕۆژانی ڕابردوو هاندەرێکی ئافرەت کە شێوەی خۆی وەک پیاو گۆڕی بوو تا نەناسرێتەوە، لە یارییەکی یانەی ئستقلال ئامادە بووە، لە ترسی سزادانی بە شەش مانگ زیندانی کردنی دوای ئەوەی کە ناسرایەوە چووەتە نێو یاریگا، لە دەرەوەی دادگا خۆی کردە قوربانیی. ئەوەش کاردانەوەیەکی زۆری نێوخۆیی و جیهانیی بەدوای خۆیدا هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button