ئیتاڵیائینگلتەرا

زڵاتان: لەبەر ئەم هۆکارە ئارسناڵم رەتکردەوە

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج ئاشکرایدەکات  داوایەکی ئارسن ڤینگەری رەتکردووەتەوەتە تاوەکو پەیوەندی بە گەنەرزەوە بکات.

زڵاتان بەشداری چاوپێکەوتنێکی کرد لەگەڵ پیێرس مۆرگان، هەمان ئەو پێشکەشکارەی پێشتر دیمانە بەناوبانگەکانی لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەنجامدا.

زڵاتان ئاشكرایکرد لە تەمەنی  17 ساڵیدا نزیک بووە لەوەی پەیوەندی بە ئارسناڵەوە بکات و وتی

کاتێک 17 ساڵ بوو، ڤینگەر بانگهێشتی کردم نەچووم چونکە زڵاتان تاقیکردنەوە بۆ کەس ناکات. من ناچمە تاقیکردنەوەوە بۆ هیچ  یانەیەک چونکە من باشترینم و نەفرەت لە هەموو ئەوانی دیکە!

ئیبرا لەوکاتەدا لە ئەکادیمیای یانەی ماڵمۆی وڵاتەکەی بوو، دواتر پەیوەندی بە تیمی یەکەمی ئەو یانەیە کرد و پاشان چووە ئەجاکسی هۆڵەندی. بە درێژایی 24 ساڵ یاری بۆ چەندین یانەی گەورەی ئەورووپا کرد وەکو : ئینتەر میلان، یوڤنتۆس، ئەیسی میلان، پاریس سان جێرمان، مانچێستەر یونایتد و پاشانیش لە میلان وازی لە یاریکردن هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button