ئاسیاگرنگترین

بۆچی یارییەکەی سێپاهان و ئیتیحاد هەڵوەشایەوە؟

یاریی سپاهان و ئیتیحاد بەهۆی دروشمی سیاسی هەڵوەشایەوە

یاریگا

یانەی ئیتیحادی سعودی ئامادەنەبوو لە یاریی بەرامبەر سپاهان ئامادەبێت و پێش دەستپێکردنی یارییەکە یاریگایان جێهێشت.

بڕیاربوو ئەمڕۆ لە گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، یانەکانی سپاهانی ئێرانی و ئیتیحادی سعودی لە یاریگای نەقشی جەهان لە شاری ئەسفەهان رووبەڕووی یەکتری ببنەوە، بەڵام یارییەکە بەهۆی ئامادەنەبوونی یانە سعودیەکە هەڵوەشایەوە.

یانە سعودیەکە بەهۆی بوونی دروشمی سیاسی لەناو یاریگا، ئامادەنەبوون بێنە ناو لاکێشەی سەوز و بڕیاریاندا بەرامبەر یانە ئێرانیەکە ئامادەنەبن.

یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکان و بیانۆی یانەی ئیتیحاد، نمایش کردنی پەیکەری قاسم سولەیمانی سەرکردەی سیاسی ئەم وڵاتە بوو.

ساڵانێکە بەهۆی کێشە سیاسیەکانی نێوان هەردوو وڵاتی ئێران و سعودیە، یارییەکانی یانەکانی ئەو دوو وڵاتە لە وڵاتی بێ لایەن بەڕێوەدەچێت.

ئەمساڵ دوای ئاسایی بونەوەی کێشە سیاسیەکانی نێوان هەردوو وڵات، کۆتایی بەو کێشانە هێندرا و بۆ یەکەمجار یانەکانی هەردوو وڵات لەیاریگاکانیان رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

دوای یارییەکەش هەر زوو یانەی سێپاهان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە سکاڵای یاسایی لە دژی یانەی ئیتیحاد تۆمار دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button