ئیتاڵیا

رابیۆ بەهۆی دایکییەوە پێشنیاری یانەیەکی پرێمەرلیگ رەت دەکاتەوە

یاریگا –

دوابەدوای داواکاری دایکی ئەدرین رابیۆ، یاریزانەکە سەبارەت بە داهاتووی خۆی لەگەڵ نوێنەرانی یوڤێنتوس کۆدەبێتەوە.

یانەی مانچسێتەر یونایتد چەندین جار هەوڵی گواستنەوەی ئەدریێن رابیۆی داوە، تەنانەت خودی ئێریک تێنهاخ پێش ئەوەی کاسیمیرۆ بگوازێتەوە، خواستی لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانەی یانەی یوڤێنتوس بووە.

ئۆفەرەکەی مانچێستەر یونایتد بەهۆی داواکاری دایکی یاریزانە فەڕەنسییەکە رەتکرایەوە، ئێستاش رابیۆ لەگەڵ یوڤێنتوس  دەست بە دانوستانی نوێ دەکات لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی. یۆڤی دەیەوێت ئەو یاریزانە فەرەنسییە بۆ ماوەیەکی زیاتر لە یانەکەی بمێنێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی میرەر، بڕیارە درێژکردنەوەی گرێبەستێکی بۆ ماوەی سێ ساڵ پێشکەش بکرێت و تا هاوینی 2027 بەردەوام بێت. لە مانگی نۆڤەمبەردا دانوستانەکانی نێوان کارگێڕانی یوڤێنتوس و بنەماڵەی رابیۆ ئەنجام دەدرێت. لە راستیدا “بیانکۆنێری” دەزانێت رەنگە لە گواستنەوەی زستاندا یاریزانەکە لەگەڵ تیپەکانی دیکە بگاتە رێککەوتن، وەک مانچستەر یونایتد کە هێشتا چاودێری دەکەن، هەر بۆیەش پلانیان هەیە پێش گواستنەوەی نیوە وەرز گرێبەستە نوێیەکەی لەگەڵ واژۆ بکەن.

رابیۆ بەشداری لە 190 یاری کردووە بۆ یانەی یوڤێنتوس و خاوەنی رێکۆردی 5 پاڵەوانێتی لیگ یەک لەگەڵ پاریس سانجێرمان هەیە.

هەروەها 39 یاری بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا ئەنجامداوە و بەشێک بووە لەو تیپەی کە گەیشتە یاری کۆتایی مۆندیالی 2022ی قەتەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button