ئه‌ڵمانیا

یاریزانانی شتوتگارت هەڵپەرکێی کوردی دەکەن

یاریگا –

یاریزانانی یانەی شتوتگارت دوای سەرکەوتنیان بەسەر یانەی کۆڵن، بە کۆمەڵ ئاهەنگ دەگێڕن.

یارییەکانی هەفتەی شەشەمی خولی ئەڵمانی شەوی رابردوو بەڕێوەچوو، لە گرنگترین یاریشدا بایرن میونشن بەرامبەر لایپزیگ بە ئەنجامی 2-2 یەکسان بوو. یانەی بایر لیڤەرکوزن بە سێ گۆڵ بەرامبەر یانەی ماینز سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

شتوتگارت، تیپەکەی تری بۆندسلیگا وەک یارییەکانی پێشوو سەرکەوتنی بەدەستهێنا، خوێندکارەکانی سێباستیان هۆنێس بە دوو گۆڵی ئۆنداڤ کە لە خولەکی 62 هاتە ناو یاریگا، سێ خاڵی گرنگیان بەدەستهێنا.

یاریزانانی شتوتگارت دوای بردنەوەیان بەرامبەر کۆڵن، چوونە لای هاندەرەکانیان و دەستیان خستە سەر ملی یەکتر و سەمایەکی هاوشێوەی هەڵپەرکێی کوردییان لەبەردەم ئامادەبوواندا ئەنجامدا.

یانەی شتوتگارت بە کۆ کردنەوەی 15 خاڵ لە پلەی دووەمدان لە دوای بایەر لیڤەرکوزن بە 16 خاڵ. هەروەها بۆڕوسیا دۆرتمۆند بە کۆکردنەوەی 14 خاڵ لە پلەی سێیەمی رێزبەندیەکەدا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button