ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

كڵۆپ: هەرگیز یارییەكی لەوە نادپەروەرانەترم نەبینیوە

یاریگا –

یۆرگن كڵۆپ، راهێنەری ئەڵمانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی رەخنەی لە ناوبژیوانانی یارییەكەیان بەرامبەر تۆتنهام گرت.

شەوی رابردوو تۆتنهام لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوولی كرد و یاریەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی خاوەن ماڵ كۆتایی هات.

لیڤەرپوول بە 9 یاریزانەوە یارییەكەی تەواو كرد لە دوای كرانە دەرەوەی هەریەك لە كورتس جۆنز و دیۆگۆ جۆتا، هەروەها گۆڵێكیان بە هۆكاری ئۆفساید رەتكرایەوە.

لە دوای یارییەكە كڵۆپ ووتی: من هەرگیز پێشتر یارییەكی لەوە نادپەروەرانەترم نەبینیوە، هەرگیز لە ئێستا زیاتر شانازیم بە تیپەكەمەوە نەكردووە، تا ئێستا یارییەكی لەم شێوەیەم نەبینیوە كە بڕیاری نادادپەروەرانەتری تێدا بێت.

سەبارەت بە یارییەكە ووتی: بۆ تۆ شتێكی پێكەنیناویە بەڵام بۆ من زۆر گرانە، هەریەكێك لە یاریزانەكانم وەك شاخێك وا بوون، شتێك كە ئەمڕۆ بەدەستمان نەهێنا جگە لە بڕیارەكان ئەنجام بوو.

سەبارەت بە گۆڵە رەتكراوەكەیان ووتی: لە نێوان گێمەكاندا یەكێك مۆبایلەكەی دەرهێناو بینیمان لە ئینستاگرام یان تویتەر ئەوە ئۆفساید نەبوو هەرگیز، هێڵەكانیان بە هەڵە كێشاوە.

سەبارەت بە كرانە دەرەوەی دیۆگۆ جۆتا و جۆنس ووتی: یەكەم كارتی زەردی بە هیچ شێوەیەك شایەنی نەبوو، جۆنس پێی خستە سەر تۆپەكە ئەوە بە هیچ شێوەیەك بە ئەنقەست نەبوو.

بە كۆكردنەوەی 16خاڵ لیڤەرپوول لە ریزبەندی چوارەمی پرێمەرلیگ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button