ئیتاڵیا

مۆرینیۆ رێگەی رزگار کردنی رۆما دەدۆزێتەوە

یاریگا –

خۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری یانەی رۆمای ئیتاڵی، بڕیاریداوە جارێکی تر بە چوار بەرگریکارەوە یاری بکات تاوەکوو رۆما بتوانێت بە ئەنجامێکی باش بەرامبەر فرۆسینۆنی کۆتایی بە دەنگۆکان بهێنێت.

دوای 6 هەفتەی خولی ئیتاڵیا، رۆما بە تەنها پێنج خاڵ لە پلەی 16یەم دایە. ئەمە خراپترین دەستپێکی مێژووی رۆما و خودی مۆرینیۆ وەک راهێنەر بووە، لەگەڵ ئەوەشدا یانەکە هیچ پلانێکی نییە بۆ دوورخستنەوەی سپێشڵ وەن لە ئێستادا.

یانەی رۆما تاوەکوو لەم قەیرانەکە رزگاری ببێت، سبەی لە یاریگای خۆی بەرامبەر فرۆسینۆنی یاری دەکات و بەگوێرەی سەرچاوە ئیتاڵییەکان مۆرینیۆ بیر لەوە دەکاتەوە سیستمەکە بگۆڕێت بۆ 3-3-4 بۆ باشترکردنی رەوشی بەرگری تیپەکەی.

دوای شکستە گەورەکەی رۆما بە ئەنجامی 4-1 لە جێنەوا و پێکانەکەی دیێگۆ لۆرێنتی کە پێدەچێت بۆ چەند هەفتەیەک لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە، مۆرینیۆ نیازی ئەوە ئەوە بێت کە بە چوار یاریزانی بەرگریکارەوە بچێتەو ناو یاریگا.

بەگوێرەی رۆژنامەی رۆما سپۆرت، مۆرینیۆ دەتوانێت رۆژی یەکشەممە پەنا بۆ سیستمی 3-3-4 ببات، ستیفان شەعراویش لە قۆناغی هێرشبەریدا شانبەشانی پاولۆ دیبالا و رۆمێلۆ لۆکاکۆ یاری دەکات.

برایان کریستانتی و لیاندرۆ پارێدێس و لۆرێنزۆ پێلێگرینی لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەکەن، ئێن دیکا و مانچینی جووتە بەرگریکاری ناوەڕاستن کە مۆرینیۆ لەبەردەستیدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button