ئه‌ڵمانیاگرنگترین

ڤیدیۆ: مانوێل نۆیەر گەڕایەوە

یاریگا –

مانوێل نۆیەری ئەڵمانی گەڕایەوە مەشق و راهێنانەکانی یانەی بایرن میونشن.

پاش ئەوەی ئەستێرەی ئەڵمانی مانوێل نۆیەر، لە زستانی رابردوو بەهۆی شکانی قاچی تووشی پێکانێکی سەخت بوو. دوێنێ پێنجشەممە گەڕایەوە یەکەم یەکەی مەشقی بە کۆمەڵی یانەکەی.

گۆڵپارێزەکەی میونشن، لە مانگی ئاب ئەو ئامێرەی دوای نەشتەرگەری بە قاچییەوە بەسترابوو لێیکرایەوە و دەستی بە مەشقی تاکەکەسی کردەوە، بەشێوەیەکی چڕ بەردەوامبوو لە رێکاڕی گەڕاندنەوەی توانای جەستەیی.

نۆیەر دوێنێ دوای 10 مانگ بۆ یەکەمجار گەڕایەوە مەشقە بە کۆمەڵەکانی تیپەکەی، لە لێدوانێکی بۆ پێگەی فەرمی بایرن میونشن دڵخۆشی خۆی راگەیاند و بە پەرۆشە بۆ ئەنجامدانی یەکەم یاری لە وەرزی نوێدا.

پێگەی فەرمی بایرن میونشن ئاماژەی بەوەیش کردووە، پاش ئەوەی هەریەکە لە یاریزانان، تۆماس مولەر، ئۆپامیکانۆ و کیم مین جای، بەهۆی پێکان بەشداری یاری رابردووی یانەکەیان نەکرد، گەڕاونەتەوە مەشقەکان، ئامادەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی لایپزیگ.

ئەمڕۆ کاتژمێر 19:30 بە کاتی کوردستان، بایرن میونشن لە یاریگای رێد بۆڵ ئارێنا دەبێتە میوانی لایپزێگ، بایرن لە پێنج یاریدا خاوەنی 13 خاڵە، لایپزیگیش 12 خاڵ، بۆیە یارییەکی بەهێز و یەکلایی کەرەوە دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button