ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سمیس رۆو ئارسیناڵ جێدەهێڵێت

یاریگا –

سمیس رۆوی ئینگلیزی و ئەستێرەی یانەی ئارسیناڵ دەیەوێت یانەکەی جێبهێڵیت.

پێگەی 90Min بڵاویکردووەتەوە، ناوەڕاستکاری ئارسیناڵ، سمیس رۆو، بەهۆی کەم یاریکردن بیر لەوە دەکاتەوە لە مێرکاتۆی زستانە ریزەکانی یانەکەی جێبهێڵێت.

ئەستێرە ئینگلیزەکە لە چوارشەممەی رابردوو لە جامی کاراباو، دوای 499 رۆژ بۆ یەکەمجار لە پێکهاتەی سەرەکی بەشداری یارییەکی یانەکەی کرد، کە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر شکستیان بە برینتفۆرد هێنا. بەشێوەیەکی گشتیش لەم وەرزە تەنیا 107 خولەک بە درێسی گەنەرز یاری کردووە.

سمیس رۆو لە وەرزی 2021/22 یەکێک لە یاریزانە دڵخوازەکانی هاندەرانی ئارسیناڵ بوو، لە 33 یاریدا توانی 10 گۆڵ بۆ تیپەکەی بکات، 2 گۆڵیشی درووستکرد.

بەڵام لە وەرزی دواتر بەهۆی پێکان لە بەشێکی زۆری یارییەکانی یانەکەی بێبەش بوو، گابڕیێل مارتینێلی بەڕازیلی شوێنی ئەوەی پڕکردوە و ئاستێکی بەرزیش پێشکەشدەکات.

بەپێی هەمان سەرچاوە، یاریزانە تەمەن 23 ساڵانییەکە خەون بەوە دەبینێت لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024 بکات. بەڵام دڵنیایە ئەگەر بەمشێوەی ئێستا بەردەوامبێت، لەلایەن گارێس ساوسگەیتی راهێنەری هەڵبژاردەکە بانگهێشت ناکرێت.

هەر بۆیە ناوبراو بڕیاریداوە ئەگەر بەر لە گواستنەوەی زستانە زیاتر یاری پێنەکرێت یانەکە جێبهێڵیت. ئەمە لە کاتێکدایە گرێبەستەکەی سمیس لەگەڵ گەنەرز، لە هاوینی 2026 کۆتایی دێت.

ئەگەری هەیە یاریزانەکە بەشێوەی خواستن بۆ 6 مانگ پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات، تا دەرفەتی بەشداریکردن لە جامی نەتەوەکانی بۆ بڕەخسێت. ئاستۆن ڤێلایش یەکێکە لەو یانەنەی خواستێکی زۆری لەسەر. گواستنەوەی یاریزانەکە هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button