ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەڕێوەبەری کارەکانی لاوتارۆ باسی گرنگییەکانی ریال مەدرید و یانەکانی سعودیە دەکات

یاریگا –

لاوتارۆ مارتینێز، نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر میلان.

ئەمە شەشەم وەرزی مارتینێزە لەگەڵ ئینتەر میلان و گرێبەستەکەی تاوەکو 2026 بەردەوامە، ئاست بەرزی لاوتارۆ لەگەڵ نیرازۆری، سەرنجی یانەکانی ریال مەدرید و چێڵسی راکێشاوە، جیا لەمەش یانەکانی سعودیە لە نزیکەوە چاودێری دەکەن.

مارتینێزی تەمەن 26 ساڵ، لەم وەرزەدا لە کۆی حەوت یاری، شەش گۆڵی لە سێریا ئەی و چامپیۆنزلیگدا کردووە.

ئالێخاندرۆ کامانۆ، بەڕێوەبەری کارەکانی لاوتارۆ، سەرەڕای گرنگیی یانە گەورەکان، کەچی مانەوەی لاوتارۆی لە ئینتەر دووپاتکردەوە. کامانۆ بەمشێوەیە قسەی بۆ TV Play کرد

لاوتارۆ نایەوێت هیچ شتێک جگە لە ئینتەری گوێ لێببێت. سعودیە بازاڕێکی گەورەی هەیە، چەندین ئۆفەریان بۆ ئێمە نارد، بەڵام ئۆفەرەکان تەنیا لە سعودیەوە نەبوون. کاتێک پێی دەڵێم ئەم ئۆفەرانەمان بۆ هاتووە، پێم دەڵێت، ئینتەر، ئینتەر. لاوتارۆ زۆر بە گرنگییەوە سەیری ئینتەر و پڕۆژەکەی دەکات، بۆیە نایەوێت گوێی لە هیچ شتێکی دیکە ببێت. لە هاوینی رابردوودا، هەموو میدیاکان باسیان لە گواستنەوەی لاوتارۆ دەکرد، بەڵام لە راستیدا لاوتارۆ زوو بڕیاری مانەوە لە ئینتەر میلاندا. چونکە دڵخۆشە لێرە.

ئەمڕۆ شەممە، ئینتەر میلان رووبەڕووی سالێرنیتانا دەبێتەوە و سێشەممەش لە چامپیۆنزلیگ، بەرامبەر بێنفیکا یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button