ئیتاڵیا

مۆرینیۆ: ببورن کاتی وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی ئێوەم نیە

یاریگا

رۆما لە دوایین یاریی گەڕی شەشەمی خولی ئیتاڵیا بووە میوانی جێنەوا و یارییەکەشی بە ئەنجامی 1-4 دۆڕاند.

دوای یارییەکە خۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری پۆرتوگالی گورگەکان لە وەڵامی رۆژنامەنوسەکان گووتی

داوای لێبوردنتان  لێدەکەم ، کاتم نییە وەڵامی پرسیارەکان بدەمەوە. هیچ شتێک نییە بۆ وتن. تەنانەت دوای یارییەکەش قسەم لەگەڵ یاریزانەکان نەکرد. تەنها پێم وتن بێزار نەبن. یارییەکی لەو شێوەیە پێویستی بە شیکاری نییە

راهێنەرەکەی رۆما لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی

وەک یاری بەرامبەر ڤێرۆنا لە سەرەتای یارییەکەدا گۆڵێکی خراپمان لێکرا. گەڕانەوە بۆ یارییەکە و گۆڵێکی تری بە هەمان شێوەمان لێکرا. لۆرێنتی تووشی پێکان بوو و پێکهاتەی بەرگریمان تێکچوو. مانچینی کارتی زەردی وەرگرت و شارەزایی باشم لە ناوبژیوان هەبوو، بۆیە ئەوم لە یاریگا دەرکرد و پێکهاتەی بەرگریش دووبارە گۆڕا. هەمووان دەیانگوت ئیبانێز هەڵەی زۆر دەکات، بەڵام ئێستا هەست بە نەبوونی دەکەین

مۆرینیۆ رەخنەی لە هێلی بەرگری یانەکە گرت و دەڵێت

لە سەرەتای وەرزەوە هەر لێدانێک دەچێتە سەر گۆڵەکەمان، دەبێتە گۆڵ. مەبەستم پاتریسیۆ نییە، بەڵکو پێکهاتە و هێزی بەرگری. 11 گۆڵ لە 6 هەفتەدا بەڕاستی سۆرە و ئەوەش پەیوەندی بە پێکانەکەی سمۆلینگ و چوونی ئیبانێزەوە هەیە

بابەتی زیاتر

Back to top button