ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

پاپو دەگەڕێتەوە خولی ئیتاڵی

ئەلیخاندرۆ گۆمێز ناسراو بە پاپو جارێکیتر دەگەڕێتەوە کاڵچیۆ و ئەمجارەیان بە درێسی مۆنزاوە.

بەگوێرەی سکای سپۆرت، پاپو ئەمڕۆ هەینی پشکنینی پزیشکی ئەنجام دەدات و دواتر گرێبەستێک واژۆدەکات بۆ یەک وەرز.

ئەرژەنتینییە 35 ساڵەکە، زۆربەی کاروانی وەرزشی لە ئیتاڵیا بەسەربردووە. سەرەتا لەگەڵ کاتانیا لە 2010 تاوەکو 2013 دواتریش پەیوەندی بە ئەتەلەنتاوە کرد و ناوبانگێکی زۆری لەو یانەیە پەیداکرد. تاوەکو لە زستانی 2021دا بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ جیان پیێرۆ گاسپێرینی یانەکەی جێهێشت و چووە سیڤیلیا بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لەوێ و هاوینی ئەمساڵ ئەو یانەیەشی جێهێشت.

بەهۆی هیچ گرێبەستێکی نەبوو، دەتوانێت راستەوخۆ یاری بۆ مۆنزا بکات. ئەلیخاندرۆ گرێبەستی لە سعوودیە و فەڕەنساوە رەتکردەوە تاوەکو بگەڕێتەوە ئیتاڵیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button