ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد گرێبەستی هانیباڵ نوێدەکاتەوە

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، دەیەوێت گرێبەستی هانیباڵ مێجبری تونسی نوێبکاتەوە.

رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی هانیباڵ مێجبری، مانچێستەر یونایتد پلانی داناوە ئۆفەرێکی نوێ پێشکەش بە یاریزانەکە بکات، بەم زووانە گفتوگۆکان دەستپێدەکەن لە نێوانیاندا.

گرێبەستی ئێستای یاریزانە تەمەن 20 ساڵانییەکە لە هاوینی 2024 کۆتایی دێت، بەڵام بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ 2025 لەگەڵدایە.

فابریزیۆ ئاماژەی بەوەیش کردووە، یاریزانەکە ئێستا سەرنجی تەنیا لەسەر یارییەکانی یانەکەیەتی، بەڵام لە کۆتایی ساڵ گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستپێدەکات.

هاوکات یانەی سێڤییای ئیسپانی چاوی لە یاریزانەکەیە، لە هاوینی ئەمساڵ هەوڵی گواستنەوەی دابوو، بەڵام شەیتانە سوورەکان نایانەوێت دەستبەرداری ببن.

هانیباڵ مێجبری لەم وەرزە 4 یاری بۆ مانچێستەر کردووە، بەکۆی گشتی 277 خولەک یاری کردووە و گۆڵێکیشی بۆ یانەکەی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button