جیهانگرنگترین

یوێفا بڕیار لەسەر بەشداری تیمەکانی رووسیا دەدات

یاریگا –

یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ‘یوێفا’ بڕیاریدا رێگە بە بەشداریکردنی هەڵبژاردەکانی رووسیای ژێر 17 ساڵ لە پاڵەوانیەتییەکاندا بدات.

یوێفا بیانووی ئەم بڕیارەی بۆ کردنەوەی رێگەیە لە بەردەم یاریزانانی تازەپێگەیشتوو، تاوەکو بگەن بە ئاستی بەرز و باجی گەورەکانی وڵاتەکەیان نەدەن.

نابێ منداڵ باجی کردەوەی گەورەکان بدەن، دووپاتیشیدەکەینەوە، تاوەکو کۆتاییهاتنی ململانێکانی ئۆکراینا، رێگە بە بەشداریکردنی هەڵبژاردە و یانەکانی دیکەی رووسیا نادرێت.

ئالێکساندەر چێڤرین، سەرۆکی یوێفا لەبارەی بڕیارەکە دەڵێت

بە رێگرتن لە بەردەم بەشداری منداڵان لە پاڵەوانیەتییەکانمان، ئەوا شکست لە دانپێدانان بە مافە سەرەکییەکانیان دەهێنین و جیاکاری نەژادیشیان لە بەرامبەر بەکاردەهێنین.

بەڵام بڕیارەکەی یوێفا بە بەشداریکردنی هەڵبژاردە و تیمەکانی رووسیا بۆ ژێر 17 ساڵ، پێویستە بە گووتنەوەی سروودی نیشتمانی و بەرزکردنەوەی ئاڵای رووسیا بێت و هیچ یارییەکیش نابێ لە رووسیا بکرێت.

یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا لە سەرەتای مانگی ئایاری ساڵی 2022 تەواوی یانەکانی رووسیای لە چامپیۆنزلیگ و تەواوی پاڵەوانیەتییەکانی دیکەی یوێفا دوورخستەوە.

جیا لە یوێفا، فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’ش تەواوی تیمەکانی رووسیای لە پاڵەوانیەتییەکان دوورخستووەتەوە، تەنانەت رێگە بە بەشداری هەڵبژاردەی رووسیا لە پاشکۆی گەیشتن بە مۆندیالی 2022 نەدرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button