ئیسپانیا

زیدان: گوێ بە دەنگۆکانی گەڕانەوەی مۆرینهۆ نادەم

یاریگا- لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش ڕووبەڕوو بوونەوەکەیان لەگەڵ یانەی سیڤییا، زینەدین زیدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید وەڵامی چەند پرسیارێکی دایەوە و بێ باکیی خۆی پیشان دا لە هەمبەر ئەو دەنگوباسانەی لە میدیاکاندا دەوروژێنرێت.

ئەنجامە خراپەکانی ڕیاڵ مەدرید لە دەستپێکی وەرزی نوێدا باش نییە و میدیای ئیسپانییش دەنگوباسی گەڕانەوەی جۆزێ مۆرینهۆیان وروژاندووە. لەو بارەیەوە زیدان گوتی: “گرنگیی نادەم بەوەی لە دەرەوەی یانەکەوە چی دەگوترێت، کاتێک گوێ بەو شتانە دەدەم، ئەو ڕۆژەیە کە یانەکە جێدەهێڵم. پێگەی خۆم بە بەهێز دەزانم و هەرگیز کۆڵ نادەم. تا ئەوکاتەی ڕیاڵ دەرفەتم دەداتێ بۆ بەردەوامبوون، من لە کۆششی خۆم بەردەوام دەبم تا کۆتا خولەک. هەست بە لێپێچینەوە ناکەم. دەنگۆی گەڕانەوەی مۆرینهۆ بێزارم ناکات. بارودۆخەکە بەوشێوەیە گەر ئەنجامەکانی یانەکە خراپبن، ئەوا هەموو شتێک پێویستی بە گۆڕینە. ئەمە بۆ خحی قورسە، بەڵام ڕاستییە.”

لە چوار یاری پێشوویاندا لە لالیگا، ڕیاڵ دوو بردنەوە و دوو یەکسانبوونی هەیە. یەکەم یاری چامپیۆنزلیگیش 3-0 بە پاریس سانت جێرمان دۆڕاند. ڕۆژی یەکشەممە ڕیاڵ دەبێتە میوانی یانەی سیڤییا کە بە 10 خاڵەوە سەرووی ڕیزبەندیی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button