ئاسیاگرنگترین

بەیرانڤەند باسی یارییەکەی بەرامبەر نەسڕ دەکات

یاریگا-

دوای یەک هەفتە لە شکستەکەی پێرسپۆلیس بەرامبەر نەسڕ لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا، عەلی رەزا بەیرانڤەند گۆڵپارێزی یانە ئێرانییەکە لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا باس لە رووداوەکانی ئەو یارییەکە دەکات.

بەیرانڤەند لە سەرەتای قسەکانیدا باس لە هێرشبەرەکانی نەسڕ دەکات و دەلێت: ” پێش ئەوەی یاریزانێکمان بە کارتی سوور بکرێتە دەرەوە و بە 10 یاریزانەوە یاری بکەین، نەسڕ بە 8 یاریزانەوە یارییان دەکرد، چونکە ئەستێرەکانی وەکو کریستیانۆ و مانێ 60% ی یاری خۆیان نەکرد و  هیچ مەترسییەکیان دروست نەدەکرد لە یارییەکە، ئەوان تەنیا چاوەڕوانی هاتنی تۆپ بوون بۆ ئەوەی هێرشی هەڵگەڕاوە بکەن.

بەیرانڤەند سەبارەت بە خراپی چیمەنی یاریگای ئازادی وتی:

یەک مانگ پێش ئەم یارییە ڤیدیۆیەکم کرد و وتم دووعا بکەن، بە بیانووی ڤارەوە یارییەکانی ئێمە لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا لە یاریگای ئازادی بەڕێوەنەچێت چونکە چیمەنەکەی زۆر خراپە.

بەیرانڤەند بەردەوام دەبێت لە قسەکانی و دەڵێت:

سەرەتای گێمی دووەم کە دەچوینەوە نێو یاریگا، کریستیانۆ رۆشتە لای ناوبژیوان و سکاڵای دەکرد، دەیوت یاریزانەکانی نەسڕ ئامانجیان بووە بە پاژنەی پێم، دەیانەوێت توشی پێکانم بکەن.

سەرەبات بەوەی کە ئایا شەهاب زاهیدی دوای یارییەکە داوای درێسەکەی لە کریستیانۆ کردووە ، بەیرانڤەند وتی:

نەخێر، ئەو داوای درێسەکەی نەکرد، تەنیا پێی وت زۆر خۆشحاڵم کە هاتوویت بۆ ئێران، هیچ یاریزانێکی ئێمە داوای درێسی کریستیانۆی نەکرد، رەنگە یانەکە داوای کردبێت بەڵام یاریزانەکان نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button