ئیسپانیا

ریال مەدرید گورزێکی گەورەی لە یاریزانەکانی پێشووی بەرکەوتووە

یاریگا

لەم وەرزەی لالیگا یاریزانانی پێشووی ریال مەدرید گورزێکی گەورەیان لە یانەکەی پێشوویانداوە.

یانە شاهانەکە ئەم وەرزە لە کۆی 6 یاریی سەرەتای لالیگا 6 گۆڵی لێکراوە و یاریزانەکانی پێشووی ئەو یانەیە بەشداری 5 گۆڵیان کردووە.

ئالڤارۆ مۆراتا پێگەیشتووی ئەکادیمیای مێرنگی و یاریزانی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یاریی شەوی رابردوو، توانی دوو جار تۆڕی گۆڵی یانەکەی پێشووی بهەژێنێت و بووە هۆکاری سەرەکی بردنەوەی یانەکەشی.

ریال مەدرید لە یاریی بەرامبەر خیتافیش لە دێربی مەدرید لەلایەن یاریزانێکی پێشووی گۆڵی لێکراوە، ئەویش بۆرخا مایۆرال بوو.

مێرنگی لە یارییەکەی بەرامبەر ریال مایۆرکاش لەلایەن یاریزانێکی پێشووی یانەکەی تۆڕی گۆڵەکەی هەژێندراوە، ئەویش سێرخیۆ ئاریباسبوو.

تاکێ فوسا کۆبی ناوەڕاستکاری پێشووی ریال مەدریدیش کە لە ریزەکانی ریال سۆسیداد یاریی دەکات، لە یاریی بەرامبەر یانەکەیپێشووی توانی ئاسیستێک بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button