فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێنریکێ باسی پێکانەکەی ئێمباپێ دەکات

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ لە یاری کلاسیکۆی شەوی رابردووی فەرەنسا لە بەرامبەر ئۆڵێمپیک مارسیلیا تووشی پێکان بوو، بەڵام پێکانەکەی مەترسیدار نییە.

یاریزانی نێودەوڵەتی فەرەنسی لەلایەن لیۆناردۆ بالێردی بەردرایەوە، ئەمەش وایکرد تیمی فریاگوزاری سەرەتایی بچنە لای ئێمباپێ و گەڕایەوە نێو یارییەکە، بەڵام دوای تێپەڕبوونی چەند ساتێک، ئێمباپێ داوای گۆڕانکاری کرد و نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات.

لویس ئێنریکێ، راهێنەری پاریس سانجێرمان، لە دوای یارییەکە بەمشێوەیە باسی پێکانەکەی ئێمباپێی کرد

پێکانەکەی مەترسیدار نییە، بەڵام هەستی بە ئازار کردووە، پێم وایە بڕیاری تەواو نەکردنی یارییەکە، بڕیارێکی ژیرانە بوو، تەنیا گورزێکە و ئێستا دۆخی تەندروستی باشە.

سانجێرمان یاری کلاسیکۆی بە ئەنجامی 4-0 بردەوە، سەرەتا ئەشرەف حەکیمی، گۆڵێکی سەرنجڕاکێش بە لێدانی راستەوخۆ کرد و دواتر رانداڵ کۆلۆ موانی، گۆڵی دووەمی تیمەکەی کرد و یەکەم گۆڵییەتی لەگەڵ پی ئێس جی.

سەرەڕای هەوڵەکانی مارسیلیا، کەچی گۆنچالۆ رامۆس دوو گۆڵی لە گێمی دووەمی یارییەکەدا کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button