ئاسیاسعودیە

راهێنەری هیلال دوور دەخرێتەوە

یاریگا –

ئیدارەی یانەی هیلالی سعودی، داوایان لە راهێنەرەکەیان خۆرخێ خیسۆس، کرد تاوەکوو روونکردنەوە بدات سەبارەت بە ئەنجامەکانیان لەم دواییەدا.

دوای یەکسانبوونی ئەم دواییەی یانەی هیلال بەرامبەر زەمەک لە هەفتەی حەوتەمی خولی سعودیە، بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە دیدارێکی خێرایان لەگەڵ خیسۆس ئەنجامدا و پرسیاریان لە هۆکاری خراپی ئەنجامەکان و شێوازی یاریکردنی تیپەکەیان لێکرد.

دووشەممەی هەفتەی رابردوو یانەی هیلال لە یاریگای نێودەوڵەتی شا فەهد لە ریاز لە سەرەتای قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بەرامبەر نۆبەهار ئۆزبەکستان بە گۆڵێکی کۆتا خولەکی عەلی بولیاحی یەکسان بوو و ئەم ئەنجامەش بووە هۆی رەخنەی زۆر لە ئەندامانی تیمەکە و راهێنەرەکەی.

بە پێی هواڵێکی موندۆدێپۆرتیڤۆ، لە دوای یارییەکەیان بەرامبەر نۆبەهار لە ژووری جل گۆڕین نێیمار لەگەڵ خیسۆس دەمەقاڵێی کردووە و هەر ئەوکات داوای دوور خستنەوەی راهینەرەکەی کردووە.

سبەی شینەکانی پایتەخت لە خولی 32ی جامی شانشینی لە شاری هایل رووبەڕووی تیپی جەبەلین دەبێتەوە، پاشان هەینی داهاتوو، لە یاریگای شافەهد رووبەڕووی یانەی شەباب دەبێتەوە. خیسۆسی پورتوگالی پێویستی بە دوو سەرکەوتنی یەکلاکەرەوە بە ئەنجامی باش هەیە تاوەکوو کۆتایی بە هەندێک رەخنەکان بهێنێت و خۆی لە دوورخستنەوەی پێشوەختە بپارێزێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button