ئیسپانیا

هاندەرێکی ئەڵمانی بە بینینی یاریگای سانتیاگۆ شۆک دەبێت

یاریگا

ژمارەیەکی زۆر لە هاندەرانی یانەی ئۆنیون بەرلینی ئەڵمانیا گەشتی شاری مەدریدیان کردووە بۆ بینینی یاری تیپەکەیان بەرامبەر پاشای چامپیۆنزلیگ.

لە گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی وەرزی 2023-2024خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ڕیال مەدرید  میوانداری یانەی ئۆنیون بەرلینی کرد. ژمارەیەکی زۆر لە هاندەرانی یانە ئەڵمانیەکە گەشتی ئیسپانیایان کرد.

ژمارەیەکی زۆر لە هاندەرانی یانە ئەڵمانیەکە لە بەرلینەوە بۆ مەدرید گەشتیان کرد بۆ بینینی یەکەم یاری یانە دڵخوازەکەیان لە چامپیۆنزلیگ.

لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا وێنەی هاندەرێکی ئۆنیون بەرلین بڵاودەبێتەوە کە هەر کە گەیشتە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ و لە بەردەمیدا ئەژنۆی دا، تووشی شۆک بووە بە بینینی یاریگا نوێیەکەی شاهانەکان.

وەک لە وێنەکەدا دیارە ئەو هاندەرە ئەڵمانیەکە بە بینینی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی نوێ شۆک بووە و وێنەی یاریگاکە دەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button