ئینگلتەراگرنگترین

ئیڤان پێرسیچ تووشی پێکانێکی سەخت بووە

یاریگا –

ئیڤان پێرسیچی کڕواتی و ئەستێرەی یانەی تۆتنهام تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی بووە.

کەمێک لەمەوبەر پێگەی فەرمی یانەی تۆتنهام بڵاویکردەوە، پشتڕاستی دەکەینەوە کە ئیڤان پێرسیچ تووشی پێکانێکی سەخت بووە لە بەستەرەی ئەژنۆی پجڕاوە.

یانە ئینگلیزییەکە ئاماژەی بەوەیش کردووە، پێرسیچ  لە مەشقەکان بەبێ بەرکەوتنی لەگەڵ هیچ یاریزانێکدا تووشی ئەو پێکانە بووە، بەم زووانە نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.

پچڕانی بەستەری ئەژنۆ بە یەکێک لە مەترسیدارترین جۆری پێکانەکان دادەنرێت، کە بەلای کەمی 6 مانگی پێویستە بۆ چاکبوونەوە.

ئیڤان لە هاوینی 2022 بە گرێبەستێکی ئازاد لە ئینتەر میلانەوە گواسترایەوە بۆ تۆتنهام، بە درێسی یانە ئینگلیزییەکە 50 یاری کردووە، خاوەنی 1 گۆڵ و 14 ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button