ئه‌وروپا

لیڤاندۆڤسکی ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد

یاریگا –

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بارسێلۆنا, بووە سێیەم یاریزان لە مێژوودا کە لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکاندا (چامپیۆنزلیگ – یۆرۆپالیگ) بتوانێت 100 گۆڵ تۆمار بکات!

لە رکابەرییەکانی یانەکاندا، یاریزانە پۆلەندییەکە کە لە یانەی لیچ پۆزنان شەش گۆڵ، بروسیا دۆرتمۆند 18 گۆڵ و بایرن میونشن 69 گۆڵ و بارسێلۆنا 7 گۆڵی تۆمار کردووە. کۆی گشتی، هێرشبەرەکە پێویستی بە 139 یاری هەبوو بۆ ئەوەی بتوانێت 100 گۆڵ تۆمار بکات.

پێویستە ئاماژە بەوە بکەین کە لە دوای کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە 145 گۆڵ و لیونێل مێسی بە تۆمار کردنی 132 گۆڵ، رۆبێرت بووە سێیەم یاریزانی تۆپی پێ لە مێژوودا کە لە پاڵەوانەتییەکانی ئەوروپادا بگاتە ئاستی سەد گۆڵ.

شایانی باسە کە ئەنتفێرب بووە 33هەمین یانە کە لیڤاندۆڤسکی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا گۆڵی بەرامبەر تۆماربکات. بە پێی ئەم داتایە یەکسانە بە رائول هێرشبەری پێشووی یانەی ریال مەدرید. هەروەها مێسی و رۆناڵدۆ پێشەنگی ریزبەندییەکەیان گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button