ئیسپانیا

رامۆس بو بە خێر و بەرەکەت بۆ سێڤییا

یاریگا

پێش گەڕانەوەی سێرخیۆ رامۆس بۆ ریزەکانی یانەی سێڤییا، ئەو یانەیە تامی بردنەوەی لە وەرزی نوێی خولی ئیسپانیا نەکردبوو.

دوای گەڕانەوەی بەرگریکارەکەی پێشووی یانە ئەندەلوسیەکە، ئەو یانەیە توانی یەکەم بردنەوەی ئەم وەرزە بەدەست بێنێت و توانیان بە ئەنجامی 1-0 لە لاس پالماس ببەنەوە.

دوای یارییەکە سێرخیۆ رامۆس لە کۆنفڕانسی رۆژنامەڤانی یارییەکە ئامادەبوو و گوتی

ناتوانم بە وشە وەسفی هەستەکەم بکەم. دەبێت ئەزموونی وەکو منتان هەبێت بۆ ئەوەی هەست بە هەمان سۆزی من بکەیت. سەرەتا گومانم هەبوو، بەڵام ئەو ڕۆژە بەو پێشوازییەی کە لێم کرا، تێگەیشتم کە بڕیارێکی دروستم داوە. ئێستا ئەم هەستە دەبەم بۆ گۆڕ، ئێستا دەتوانم بە ئارامی بمرم!

رامۆس دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، ئەم هاوینە یانەکەی جێهێشت و جارێکی دیکە گەڕایەوە خولی وڵاتەکەی و پەیوەندی بە سێڤییا کردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button