ئه‌مریکا

مێسی بەشداری ئۆڵمپیکی 2024 دەکات؟

یاریگا

خاڤیەر ماسکیرانۆ دەڵێت بەشداری کردنی مێسی و دی ماریا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆڵمپی ئارجێنتینا بەشێکە لە پلانەکەمان و ئەو جۆرە یاریزانانە شایستەی ئەوەن لە ئۆڵۆمپیاد بن.

خاڤیەر ماسکێرانۆ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ژێر 20 ساڵانی ئارجێنتینا، دەیەوێت ئەستێرەی ئینتەر میامی بەشداری ئۆڵۆمپیادی پاریس 2024 بکات.

ڕاهێنەرەکەی لاوانی تانگۆ زۆر بە تامەزرۆییەوە دەیەوێت لیۆنێل مێسی و ئەنخێل دی ماریا دوو ئەستێرەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کە ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبوو لە بەدەستهێنانی مۆندیالی 2022، بەشداری ئۆڵمپیادی پاریس بکەن. ماسکیرانۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی TyC Sports دەڵێت

بێگومان ئەمە بەشێکە لە پلانەکەمان. شانازییەکی گەورەیە کە لیۆنێل مێسی و ئەنخێل دی ماریا دوو پاڵەوانی جیهان وەک بەشێک لە هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیادی ئەرجەنتین لە ئۆڵۆمپیادی پاریس 2024 ئامادەبن. یاریزان هەیە شایستەی بەشداریکردنە لەم جۆرە پاڵەوانێتیانەدا و بەڕوونی لیۆ و ئەنخێل بەشێکن لەو یاریزانانە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button