ئیسپانیا

ئیسکۆ: خۆزگە زووتر ریال مەدریدم جێدەهێشت

یاریگا –

ئیسکۆ پێی وایە یەک دوو ساڵی کۆتایی لە ریال مەدرید هیچ سوودێکی بۆی نەبووە و باشتر بوو زووتر ئەم تیپە بەجێبهێڵێت.

ئیسکۆ شەوی رابردوو لە یاریگای مۆنتخویک نەیتوانی باشترین یاریزانی یاریگا بێت و بە ئەنجامی 5-0 دۆڕانی بەرامبەر بارسێلۆنا لەگەڵ بێتیس ئەزموون کرد. لە چوار یاری پێشووی بێتیسدا باشترین یاریزانی یارییەکە بووە.

ئیسکۆ لەم هاوینەدا دوای 6 مانگ دوورکەوتنەوە لە تۆپی پێ گرێبەستی لەگەڵ ریال بیتیس واژۆکرد، پێدەچێت هەڵبژاردەیەکی دروستی کردبێت. دوای ئەوەی بۆ ماوەی 9 ساڵ یاری بۆ یانەی ریال کرد، هاوینی رابردوو پەیوەندی بە یانەی سیڤیا کرد بەڵام زۆر زوو گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە.

ئیسکۆ لە چاوپێکەوتنە نوێیەکەیدا گوتی:

بەدوای ئەوەدا بووم جارێکی تر چێژ لە تۆپی پێ وەربگرم. لەم ساڵانەی دواییدا بە قۆناغێکی سەختدا تێپەڕیبووم، بەڵام هەرگیز وازم نەهێنا. دوای چەند ساڵێکی سەخت، لە رووی جەستەیی و دەروونییەوە زۆر ماندوو بووم و زۆر هەوڵمدا بۆ ئەوەی بە بەهێزی و ئامادەییەوە بگەڕێمەوە ئێستاش رێک بەم شێوەیەم کە دەبێت وابم.

نزیکەی دە ساڵ لە ریال: “هەست ناکەم لەم چەند ساڵەی دواییدا مامەڵەی نادادپەروەرانەم لەگەڵدا کراوە، هەرچەندە پێموایە دەمتوانی زیاتر یاری بکەم”. تۆپی پێ ئاڵۆزە و دەبێت بزانیت چۆن لەگەڵ هەموو بارودۆخێکدا خۆت بگونجێنیت. من سەرنجم لەسەر ئەوەیە کە دەتوانم بیکەم. حەز دەکەم لە بێرنابیۆ پێشوازییەکی باشم لێ بکرێت چونکە ریال گرنگترین تیپی ژیانی وەرزشی منە و هەمیشە زۆرم خۆشدەوێت. هەمیشە هەوڵم دەدا باشترین یارییەکان بۆ ریال ئەنجام بدەم، هەرچەندە رەنگە بەهۆی بارودۆخی چەند ساڵی رابردوومەوە، دەبوو زووتر ریال بەجێبهێڵم.

ئیسکۆ سەبارەت بە چانسی بردنەوەی لالیگا گوتی:

ریال مەدرید و بارسێلۆنا و ئەتلەتیکۆ مەدرید پاڵێوراوی سەرەکین بۆ پاڵەوانێتی لالیگا. یانەی ریال مەدرید بە بەهێزی دەستی پێکردووە، بەڵام خولی ئیسپانی درێژە و هێشتا زووە بۆ پێشبینیکردن. “بێتیس ناتوانێت لالیگا بباتەوە، بۆیە هیوادارم ریال بیباتەوە”.

بابەتی زیاتر

Back to top button