ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ریال سۆسێداد

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی، كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ریال سۆسێداد.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال سۆسێداد بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی پێنجەمی لالیگای ئیسپانیا.

پێش یارییەكەیان ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولی ئیسپانیا دێت و بە جیاوازی خاڵێك لە دوای بارسێلۆنای یەكەمەوەیە.

بۆ ئەو یارییە مەدرید لە تواناكانی ڤینیسیۆس جونیۆر، تیبو كۆرتوا، ئیدێر میلیتاو و ئاردا گولەر بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید بەپێی رۆژنامەی ماركا:

گۆڵپارێز: كیپا

هێڵی بەرگری: كارڤاخال ، ناچۆ، رۆدیگەر، فران گارسیا

هێڵی ناوەند: كرووس ، چوامینی ، كاماڤینگا

هێڵی هێرشبردن: خۆسێلو، بێڵینگهام ، رۆدریگۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button