ئه‌ڵمانیائیسپانیا

ریال مەدرید لە بەدەست هێنانی چابی دا رکابەریکی گەورەی هەیە

یاریگا –

ریال مەدرید رکابەرێکی گەورەی هەیە بەناوی بایرن میونشن بۆ ئەوەی چابی ئەلۆنسۆ وەک جێنشینی کارلۆ ئەنچیلۆتی بگوازێتەوە.

چابی ئەلۆنسۆ لە سەرکردایەتی بایەر لیڤەرکوزن بە شێوەیەکی درەوشاوە دەرکەوت، ئەمەش وایکردووە ریال مەدرید زیاتر سەرنجی لەسەر ئەو بێت وەک جێگرەوەی ئەنچیلۆتی بۆ ساڵی داهاتوو کاتێک گرێبەستی راهێنەرە ئیتاڵییەکە لەگەڵ یانەکەدا کۆتایی دێت.

بڕیارە کارلۆتۆ ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل، بەڵام هێشتا گرێبەستێکی فەرمی واژۆ نەکراوە و دەنگۆی ئەگەری مانەوەی لە بێرنابیۆ هەبووە هاوشانی قسە و باسەکان لەسەر ناوی شوێنگرەوەکانی.

چابی ئەلۆنسۆ لە لیستی شوێنگرەوەکانی ئەنچیلۆتیدا لە پلەی یەکەم دایە. بەڵام ریال مەدرید تاکە یانەی گەورەی ئەوروپی نییە کە بیر لە گرێبەست کردن لەگەڵی دا بکاتەوە بەڵکو بایرن میونشنیش لەسەر کورسی یەدەگەکەی چابی دەوێت.

رۆژنامەی بیڵد ئەمەی ئاشکرا کردووە و روونی دەکاتەوە کە بەرپرسانی بایرن چاویان لەسەر چابی ئەلۆنسۆیە و ئەویش یەکەم کەسە لە لیستی تیپی باڤاریەکاندا وەک جێگرەوەی تۆماس توخێل (ئەگەر لەم وەرزەدا ئاستێکی باشی نەبێت). لەراستیدا میدیاکانی ئەڵمانیا پێشبینی ئەوە دەکەن کە چابی رۆژێک دەبێتە راهێنەری بایرن، هەرچەندە هۆشداریش دەدەن لەوەی ریال مەدرید دەتوانێت ببێتە شوێنی داهاتووی راهینەرە ئیسپانییەکە.

چابی کە تاوەکوو ساڵی رابردوو راهێنەری تیپی دووەمی سۆسیداد بوو، لە ناوەڕاستی وەرزدا سەرکردایەتی یانەی لیڤەرکوزنی گرتە ئەستۆ و ئەم تیپەی لە ناوچەی دابەزین جیاکردەوە و گەیاندیە پلەی حەوتەم و پشکی یۆرۆپالیگ. ئێستا تیپەکەی پێشەنگی خولی ئەڵمانیایە و ئەم سەرکەوتنە وای لێکرد لەم دواییانەدا گرێبەستەکەی درێژبکاتەوە.

ئەلۆنسۆ کە لە مانگی تشرینی یەکەمی 2022 گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ واژۆکرد، بەم دواییە گرێبەستەکەی بۆ دوو وەرزی دیکە درێژکرایەوە. ئێستا راهێنەرە ئیسپانییەکە مووچەیەکی زۆر وەردەگرێت (لە دوای توخێل لە بۆندسلیگا) بەهۆی ئاستە نایابەکەیەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button