ئیتاڵیا

تۆتی و مۆرینهۆ یەکدەگرن

فرانچیسکۆ تۆتی ئاشکرای دەکات لەلایەن خۆزێ مۆرینهۆوە داواکراوە لە رۆما.

تۆتی خۆشەویسترین یاریزانی مێژووی رۆمایە و هەموو تەمەنی لەگەڵ ئەو یانەیەدا بەسەربرد، بەڵام دوای وازهێنانی لە یاریکردن وەکو پێویست رۆڵی کارگێڕی نەبوو لە یانەکەدا.

تۆتی بۆ کۆریێری دیلۆ سپۆرت وتی

هەندێک جار نامە بۆ یەک دەنێرین  و ماوەیەک پێش ئێستاش بە تەلەفۆن قسەمان کرد، دەیەوێت بچمە پاڵ تیمەکەی بەڵام با بزانین چۆن دەبێت.

کۆریێری لە تۆتی پرسی، ئایا ئەمە مانای ئەوەیە مۆرینهۆ و تۆتی ساڵی داهاتوو لە رۆما دەبن؟

تۆ باسی ساڵێکی دیکە دەکەیت، بەڵام رەنگە هەر لەم ساڵدا رووبدات

بەگووتەی سەرچاوەکە رۆڵی تۆتی خاڵی پەیوەندی نێوان یانەکە و یاریزانان و هاندەران دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button