ئیتاڵیاگرنگترین

بۆنوچی تۆڵە دەکاتەوە و یوڤێنتۆس دەدات بە دادگا

یاریگا-چیرۆکە خۆشەویستییەکەی  نێوان لیۆناردۆ بۆنوچی کاپتنی پێشوو وە یوڤێنتۆس بە خۆشی کۆتایی نەهات و ئەو یاریزانە سکاڵا تۆمار دەکات.

بۆنوچی وەرزی رابردوو بە کەمی لەلایەن ماسیمیلیانۆ ئالێگرییەوە بەشداری پێککرا، لە هاوینیشدا پێی راگەیەندرا یانەیەک بۆ خۆی بدۆزێتەوە و چیتر جێگەی نابێتەوە. تا ئێرە ئاساییە، بەڵام توندی مامەڵەی یانەکە لە هاویندا لەگەڵ ئەو یاریزانە وای کردووە سکاڵایان لە دژ تۆماربکات.

بەگوێرەی جیانلوکا دی مارزیۆی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی، بۆنووچی پێی وایە یۆڤی کەسایەتی ئەویان بریندارکردووە و و هەروەها چەندین بەندی گرێبەستەکەیان  شکاندووە. ئەمەش پاش ئەوەی رێگەی پێنەدرا لەگەڵ یاریزانانی دیکە گەشت بکات، بەشێکی یەکەی مەشقەکانی لێ قەدەغەکرابوو، ژمارەی درێسی پێنەدرا و بانگهێشتی کامپی مەشقەکانی دەرەوەی وڵاتیش نەکرا.

لە هاوینی ئەمساڵدا سەرۆکی یەکێتی یاریزانە پیشەگەرەکانی ئیتاڵیا، یۆڤی ئاگادارکردووە بەو مامەڵەیەی لەگەڵ بۆنوچی دەکەن، مافی یاریزانەکە دەخۆن و نایاساییە. ئەوکات هیچ رووینەدا.

بەڵام بۆنوچی لە کۆتا ساتەکانی بازاڕی گواستنەوەدا روویکردە یونیەن بەرلینی ئەڵمانی و پاش جێگیربوونی لە یانەکە، ئێستا بڕیاریداوە سکاڵایان لە دژ تۆماربکات.

رۆژنامەی ئەتلەتیک دەڵێت، بۆنووچی بڕیاریداوە ئەگەر سکاڵاکە بباتەوە، ئەوا سەرجەم داهاتەکەی دەبەخشێت بە رێکخراوە خێرخوازییەکان.

لیۆناردۆ یەکێکە لە بەرگریکارە مێژووییەکانی یوڤێنتۆس و 12 ساڵ یاری بۆ کردن، لەو ماوەیەدا نزیکەی 450 یاری بۆ ئەنجامداون و هەشت ناسناوی سکودێتۆی بۆ بردوونەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button