فه‌ره‌نساگرنگترین

بە ڤیدیۆ: عوسمان دێمبێڵی لە مەشقەکانی فەرەنسا گاڵتە بە ئێمباپێ دەکات

یاریگا –

پەیوەندی نێوان عوسمان دێمبڵی و کیلیان ئێمباپێ رۆژ دوای رۆژ پەهێزتر دەبێت و لە مەشقەکانی هەڵبژاردەی فەرەنسا، دێمبووز گاڵتەی بە کیلیان کرد.

دێمبێڵی کە ئێستا شان بە شانی ئێمباپێ لە پاریس سانجێرمان یاری دەکات، گۆڵێکی جوانی لە مەشقەکانی فەرەنسا کرد، دوای ئەوەی سێ یاریزانی بڕی.

لە دوای گۆڵەکە، دێمبووز چووە لای ئێمباپێ و بە گاڵتەجارییەوە ئاهەنگی گۆڵەکەی گێڕا، کیلیانیش تەنیا سەیر دەکرد و پێدەکەنی.

ئێمباپێ و دێمبێڵی بەشداریان لە یاری پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئێرلەندا کرد، کەڵەشێرەکان بە دوو گۆڵی ئۆرێلیەن چوامینی و مارکوس تورام، یارییەکەیان بردەوە.

فەرەنسا لە یارییەکی دۆستانەدا سبەی سێشەممە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیای بێ راهێنەر دەکات، ئەمەش دوای دوورخستنەوەی هانز فلیک، لە پۆستەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button