سعوودیەگرنگترین

هۆتێلەکەی رۆناڵدۆ پێشوازی لە زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی مەغریب دەکات؟

Yariga App

یاریگا –

هۆتێلی پێستانا لە شاری مەڕاکش، رەتیدەکاتەوە پێشوازی لە زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی مەغریب بکات.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی خاوەنی هۆتێلی پێستانایە، لە چەند رۆژی رابردوودا، دەنگۆی گۆڕینی هۆتێلەکە بۆ شێڵتەری زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە بڵاوبووەوە، بەڵام لە بەیاننامەیەکدا، تەواوی دەنگۆکان رەتکرانەوە.

هۆتێلی پێستانا
هۆتێلی پێستانا لە مەڕاکیش، مەغریب

هەینی رابردوو، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.8 بە پێوەری رێختەر، لە ناوچە شاخاوییەکانی چیای ئەتڵەس روویدا. تاوەکو ئێستا زیاتر لە دوو هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزارانی دیکەش بریندارن.

رۆناڵدۆ، هەر زوو لە سۆشیال میدیا هاوخەمی خۆی بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە دەربڕی.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ
ستۆری ئینستاگرامی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەبارەی بوومەلەرزەکەی مەغریب

هۆتێلی پێستانا لە بەیاننامەیەکدا تەواوی دەنگۆکانی رەتکردەوە

ئەم زانیاریانە نادروستن، تەواوی میوانەکانمان بە شێوەیەکی ئاسایی ژوورەکانیان بەدەستهێناوە.

شاری مەڕاکیش کە لە لیستی کەلەپووری رێکخراوی یونسکۆدایە، زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و چەندین باڵەخانە رووخان.

لیۆنێل مێسی, ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە ستۆرییەکی ئینستاگرامدا، هاوخەمی خۆی بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە دەربڕی.

بە هۆی فشاری سەر نەخۆشخانە و دامەزراوەکانی حکومەت، یاریزانانی هەڵبژاردەی مەغریب، بەشداریان لە دروستکردنی دەیان نەخۆشخانەی مەیدانی لە شوێنی رووداوەکان کردووە و لە نەخۆشخانەکان، خوێن دەبەخشن.

بابەتی زیاتر

Back to top button