Video Goalگرنگترین

نوێترین زانیاری لە سەر پێکانەکەی لیۆ مێسی

یاریگا-

ئەستێرەی یەکەم و گۆڵکاری مێژوویی ئەرجەنتین، لیۆنێل مێسی پشکنینی پزیشکی بۆ کرا و گەرایەوە مەشقەکانی هەڵبژاردەکەی.

کەمێک بەر لە ئێستا لیۆ مێسی پشکنینی پزیشکی بۆ کرا و بە پێی سەرچاوە ئەرجەنتینیەکان سبەی ئەنجامی پشکنینیەکان دەردەچێت.

هێرنان کلۆس نزیک لە هەڵبژاردەی پاڵەوانی مۆندیالەوە رایگەیاند، بە پێی ئەنجامە سەرەتاییەکان مێسی هیچ پێکانێکی نیە، بەڵام سکالۆنی راهێنەر یاریزانەکە ناخاتە مەترسیەوە.

چاوەڕواندەکرێت لە یاری داهاتووی تانگۆ لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا بەرامبەر بۆلیڤیا، مێسی لە سەر کورسی یەدەگ بێت و دیماریا لە جێگای لیۆ یاری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button