ئیسپانیا

هەڵەیەکی بچوک زیانێکی گەورەی گەیاندە ئیسپانیا

یاریگا

هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یاریی بەرامبەر جۆرجیا کە توانیان بە ئەنجامی 7-1 براوە بن، پێش یارییەکە زیانێکی زۆری مادیان پێگەیشت.

ئیسپانیەکان ڕۆژێک پێش یارییەکە ڕووبەڕووی کێشەیەکی سەیر بونەوە. هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە شاری تفلیس لە جۆرجیا مەشق و راهێنانی بۆ یارییەکە کرد، بەڵام پێش دەستپێکردنی یارییەکە، کارمەندانی هەڵبژاردەکە ئاگادار کرانەوە کە جانتای پێلاو و کەل و پەلی وەرزشی یاریزانەکان لە مەدرید بەجێ ماوە.

دوای ئەوە بەرپرسانی فیدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیا فڕۆکەیەکیان بە کرێ گرت بۆ ئەوەی پێڵاو و کەل و پەلە وەرزشیەکانی یاریزانەکان بە خێرایی بگەیەننە یاریزانەکان و پارەی گەڕانەوەی فڕۆکەکەیان بۆ ئیسپانیا دا، بەجۆرێک 200 هەزار یۆرۆ زیانیان بەرکەوت.

بەم هۆیەوە ئامادەبووانی راهێنانەکانی ئیسپانیا سەیرترین مەشق و ڕاهێنانیان بینی و یاریزانە ئیسپانییەکان بە پێڵاوی وەرزشی خۆیان لەبری پێڵاوی تۆپی پێ دەستیان بە ڕاهێنان کرد.

هەڵەیەکی تیمی لۆجستیکی وایکرد یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا 200 هەزار یۆرۆ لەدەست بدات، ڕەنگە چاوەڕێی سزای توند و تەنانەت دەرکردنیشی بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button