ئینگلتەرا

بەرگریکارەکەی مانچێستەر سیتی ئامادەیە

یاریگا –

ناتان ئاکێ، ئامادەیە بۆ بەشداری کردن لە یاری داهاتووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە بەرامبەر هەڵبژاردەی کۆماری ئێرلەندا.

دوای تەواو نەکردنی یاری رابردووی هەڵبژاردەی پرتەقاڵی پۆشەکان لە بەرامبەر هەڵبژاردەی یۆنان، پێدەچێت ئاکێ لە پێکانەکەی چاکبووبێتەوە و ئامادەیە گەشتی دەبڵن بکات.

رۆناڵد کومان، راهێنەری هۆڵەندا روونیکردەوە، ئاکێ لە رانی راستەیدا هەستی بە ئازاد دەکرد، بۆیە گۆڕانکاریمان پێی کرد، تاوەکو رێگری لە تەشەنەکردنی ئازارەکەی بگرین. بەڵام پێدەچێت، بەرگریکارەکەی مانچێستەر سیتی، بۆ یاری سبەی شەو ئامادە بێت.

هەڵبژاردەی فەرەنسا بە کۆکردنەوەی 9 خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی کۆمەڵەکەیدا دێت و هەڵبژاردەی هۆڵەنداش لە پلەی دووەمدایە کە هێشتا دوو یاری کەمتر لە فەرەنسا کردووە، بە گوێرەی سیستمی پاڵاوتنەکەکە، یەکەم و دووەمی کۆمەڵەکان، راستەوخۆ دەگەنە یۆرۆی 2024ی ئەڵمانیا.

هەریەکە لە یۆنان و هۆڵەندا شەش خاڵیان هەیە و ئێرلەنداش تەنیا سێ خاڵی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button